سەرۆک بارزانی: کرانەوەیەکی ڕوون بۆ چارەسەری کێشەکان لە عێراق هاتووەتە ئاراوە
- عێراق
- 2024-07-04

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەرکردە سوننەکان لە ماڵی خەمیس خەنجەر
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە سوننەکان لە بەغدا ڕایگەیاند، بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە عێراق هاتووەتە ئاراوە و ئەمەش دەرفەتی تێپەڕاندنی بەربەستەکان زیاتر دەکات.
وێنە گەورەکە: سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، لە ماڵی خەمیس خەنجەر بە ئامادەبوونی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم لەگەڵ سەرکردەکانی سوننە کۆبووەوە و چەندین پرسی ناوخۆیی و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانیی سیادە کە خەمیس خەنجەر سەرکردایەتیی دەکات ڕایگەیاند، "هەردوولا چەندین مەلەفیان تاوتوێ کرد وەکو؛ میکانیزمەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان، مەلەفی نەوت و بودجە و بارودۆخی سیاسی.
لە لایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە داوە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ و کرانەوەیەکی ڕوون بۆ چارەسەری کێشەکان هاتووەتە ئاراوە و ئەمەش دەرفەتی تێپەڕاندنی بەربەستەکان زیاتر دەکات.
زانیاریی زیاتر: خەمیس خەنجەر دووپاتی کردووەتەوە هەرێمی کوردستان جەمسەرێکی سیاسیی سەرەکییە لە پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا، هەوڵەکانی سەرۆک بارزانیش بۆ نزیکردنەوەی گۆشەنیگاکان و هەوڵدان بۆ یەکخستنی تێڕوانینەکان بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی بەرز دەنرخێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون