
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرکردە سوننەکان، وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە بەغدا هەڵوێستی لەبارەی پرسە گرنگەکانی: دۆخی سیاسیی عێراق، بوونی ھێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و یەکلاکردنەوەی پۆستی سەررۆکی پەرلەمانی عێراق دەردەبڕێت.
وێنە گەورەکە: لە درێژەی سەردانەکەی بۆ شاری بەغدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرکردە و لایەنە سیاسییە سوننەکان لە ماڵی شێخ خەمیس خەنجەر لە شاری بەغدا کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا لایەنە سیاسییە سوننەکان داوایان لە سەرۆک بارزانی کردووە یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسیی عێراق بێت بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکان بگەنە چارەسەر بۆ کێشە و داخوازییەکانیان.
زانیاریی زیاتر: سوننەکان جەختیان کردووەتەوە بوونی سەرۆک بارزانی لە بەغدا پشت و پەنایە بۆ پێکهاتەی سوننە و پێکهاتەکانی دیکەی عێراق و هێز دەداتە پڕۆسەی سیاسی.
گرنگترین هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا:
- دۆخی عێراق: سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بۆ هۆکارەکانی سەردانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند: کەشێکی ئەرێنی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هاتووەتە ئارا کە لەسەر بنەمای دەستوور و بەپێی ڕێککەوتنەکان بەسەر کۆسپ و ناتەبایی و کێشەکاندا زاڵ ببین.
- هێزەکانی هاوپەیمانان: پەیوەست بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە، ئەو بابەتە ڕەهەندی نیشتیمانی هەیە و پێویستە بڕیاری دەستەجەمعی و نیشتیمانی لەوبارەیە هەبێت کە خزمەتی بەرژەوەندیی و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە بکات.
- پۆستی سەرۆکی پەرلەمان: لەبارەی پرسی دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە داوە، بەرژەوەندیی گشتی و داهاتوو و چارەنووس لە سەرووی دەستکەوت و بەرژەوەندیی تاکەکەسی و حیزبییە و داوای کردووە لایەنە سوننەکان یارمەتیدەری یەکتر بن و ئەو پرسە بەزووترین کات چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون