
کۆبوونەوەی ئەسعەد عیدانی و سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم بەگرنگییەوە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی دەڕوانێت و بە کۆبوونەوەیەکی "سەروو ئەرێنی" ناوی دەبات.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە سەرۆک بارزانی بە سەردانێک لە بەغدایە، لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی هەبوو، لەنێویاندا لەگەڵ ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەسعد عیدانی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: زۆر شتی هاوبەش لە نێوان بەسرە و هەولێر هەیە، هەر لە ڕۆژانی دژایەتی ڕژێمی پێشووەوە تا دامەزراندنی سیتمێکی دیموکراسی لە عێراق".
زانیاریی زیاتر: "ئەم هاوبەشیانە بووە هۆکاری کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی وەک یەکێک لە پایەکانی پڕۆسەی سیاسی لەگەڵ ئێمە وەک نوێنەری هەموو خەڵکی پارێزگای بەسرە، وا پێویست دەکات پەرە بەو هاوبەشییانە بدرێت، وەک لامەرکەزی ئیداری".
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە پەیوەندییەکانی بەسرە و هەولێر، عیدانی ڕایگەیاند: "پەیوەندییەکە پێشینەی هەیە، ئەو ڕۆژەی کە خەڵکی بەسرە بەشێوەیەکی جەماوەری و خۆرسکانە پێشوازییان لە مەلا مستەفا بارزانی کرد، وەک ئەوەی لە کوردستان پێشوازی لێبکرابێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون