
وێنەی بەنداوی خنس... سەرچاوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری
ئاڤا دیجیتاڵ
لە هەرێمی كوردستان 18 بەنداو و 118 پۆند هەیە كە ساڵانە هەزاران مەتر سێجا ئاو گلدەدەنەوە، بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت "ئەو بەنداوانەی كە لە هەرێمی كوردستاندان ڕاستەوخۆ سوود بە هەرێمی كوردستان دەگەیێنێت.
بۆچی گرنگە: بەنداوەكان گرنگییەكی گەورەیان لە گلدانەوەی ئاو و كەمبوونەوەی ڕێژەی كەم ئاوی و زیادبوونی سامانی ماسی و كارەباو كشتوكاڵ.
لێدوانی فەرمی: د. کاروان سەباح، بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند "ئەو بەنداوانەی كە لە هەرێمی كوردستاندان ڕاستەوخۆ سوود بە هەرێمی كوردستان دەگەیێنن، كاریگەری و گرنگی تەواوەتییان هەیە بۆ سەر ئابووریی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا و توانای گلدانەوەی 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: له ههر سێ پارێزگای ههولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارهی سهربهخۆی گهرمیان 18 بهنداو تهواو كراون، كه توانای گلدانهوهی 80 هەزار و 756 ملیۆن مهتر سێجا ئاویان لهخۆ گرتووه، لهو 18 بهنداوەی لهلایهن حكومهتی ههرێمی كوردستان جێبهجێ كراون.
لەو 18 بەنداوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەواوی كردوون، چوار بەنداویان لە كابینەی نۆیەم بوون، ئەوانیش بەنداوی چەمرگە لە هەولێر، دێوانە لە سلێمانی، خەنەس لە دهۆك و توورەجار لە سنووری گەرمیان بووە، كە گوژمەكەیان 45 ملیار و 55 ملیۆن و 779 هەزار و 650 دینار بووە و توانای گلدانەوەی 29.1 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە.
باكگراوند: لە كابینهی نۆیهمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، بڕی 21 ملیار و 743 ملیۆن و 669 هەزار و 96 دیناری بۆ دیزاین و نهخشهسازیی 41 بهنداو و 645 هەزار و 139 دۆلاریشی بۆ دیزاینی شەش بەنداو خهرج كردووه.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە