کورد کەمترین و خوراسانییەکان زۆرترین بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئێراندا هەبووە
- ڕاپۆرت
- 2024-07-06

کۆمەڵێک دەنگدەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی دەنگدان، سەرچاوە: ئیرنا
ئاڤا نیوز
ڕێژەی بەشداریی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەردوو گەڕی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار، بەگوێرەی پارێزگاکان ڕاگەیێنرا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەچاو بەشەکانی دیکەی ئێران کەمترین بەشداربوونیان هەبووە.
وێنە گەورەکە: ڕێژەی گشتیی بەشداری لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن 49.8٪ بووە. زۆرترین ڕێژەی بەشداربوون تایبەت بە پارێزگای خوراسانی باشوور بووە کە 70.8٪ و کەمترینیش تایبەت بوو بە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە 29.2٪ بووە.
هۆکارە زانراوەکان: چەندین هەڵبژاردنە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بانگەوازی حیزبە کوردییەکان و جیاوازی دانانی دەسەڵات، کەمترین کەس دەچێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
سەرەڕای فشار و بەڵێنی گەورە، 'شۆڕشی ژن ژیان ئازادی'ـش کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەقەکەی بوو، هۆکارێکی دیکەی کەمی ڕێژەی بەشداربوون. تەنیا لە پارێزگای سنە، پزیشکیان 284هەزار دەنگ و جەلیلی 76هەزار دەنگی بەدەست هێناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێژەی بەشداربوون لە گەڕی یەکەم لە پارێزگای سنە 23٪ و لە خوراسانی باشووریش 64٪ بوو.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە کۆی 61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 دەنگدەر، 30 ملیۆن و 530 هەزار و 157 کەس دەنگی داوە. لەو ژمارەیە، 29 ملیۆن و 922 هەزار و 582 دەنگیان درووست بوون.
پزیشکیان 16ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 54.76٪، لەبەرامبەردا جەلیلی 13ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 45.24٪.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز