پارتی: هیوادارین سەری ساڵی نوێی کۆچی ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی کێشە و گرفتەکان
- کوردستان
- 2024-07-07

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە، هیوا دەخوازێت سەری ساڵی نوێی کۆچی ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی کێشە و گیروگرفتەکان.
وێنە گەورەکە: سەری ساڵی كۆچی هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی كۆچكردنی پێغەمبەری ئیسلام لەشاری مەككەوە بۆ شاری مەدینە، وەك یەكەمین ڕۆژی دەستپێكی ساڵێ نوێی كۆچی دیاریكراوە، ساڵانە موسڵمانان ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگرن و ڕێوڕەسم و بۆنەی تایبەت ئەنجام دەدەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: بە بۆنەی هاتنەوەی (یەکی موحەڕڕەم) سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و مایەی کۆتاییهاتنی کێشە و گیروگرفتەکان بێت.
زانیاریی زیاتر: لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە سەر نەریتی دێرینی پێکەوەژیان، پتەوترکردنی گیانی ئاشتەوایی و لێبووردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیری و هەماهەنگی کۆمەڵایەتی و دوورخستنەوەی خولیا و بیری شەڕانگێزی و توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە