لەبارەی بڵاوبوونەوەی "ڤایرۆس لەنێو کێڵگە پەلەوەرییەکان" دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 2024-07-08

کێڵگەیەکی پەلەوەری هەولێر. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر دڵنیایی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەولێر دەدات و دەڵێت کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت.
وێنە گەورەکە: نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گران بووە و ئێستا کیلۆی بە نزیکەی سێ هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت، یەکێک لە هۆکارەکانیشی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، نەخۆشیی ڤایرۆسی لەنێو کێڵگەکانی پەلەوەر بڵاودەبنەوە، بەڵام نەخۆشییەکە کاریگەری هێندە نییە و پێویست بە ترس ناکات".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی هێمن سەید موراد، بەهۆی ترس لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، خاوەن کێڵگەکانی پەلەوەر ژمارەیەکی کەمتری مریشک لە هۆڵەکان دەهێڵنەوە، بەو هۆیەوە لەم وەرزە هەر کیلۆیەک مریشک 500 دینار تاوەکو 750 دینار گرانتر دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: هاوینان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، بەخێوکردنی جووجەڵە پێویستی بە سووتەمەنی زیاتر دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و فێنککردنەوەی هۆڵەکانیان، بەمەش نرخی جووجەڵە بەرز دەبێتەوە، ئەمەش ڕاستەخۆی کاریگەری لەسەر گرانبوونی نرخی مریشک دەبێت.
باکگراوند: هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە 146 هەزار تۆن گۆشتی مریشکە، بەڵام لە نێوخۆ زیاتر لە 250 هەزار تۆن بەرهەم دەهێنرێت، لەو بڕە زیاتر لە 100 هەزار تۆنی هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک