
دیناری عێراقی- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، سبەی و دوو سبەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان جگە لە هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە بۆ مانگی شەش دابەش دەكرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دیناری دیکە گەیشتووەتە دەستیان، وەک بەشێک لە شایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤا نیوزی گوت: جگە لە مووچەی هێزە ئەمنییەکان سبەی چوارشەممە 10-07-2024، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکرێت و لەماوەی دوو ڕۆژدا هەموو شوێنەکان مووچەکانیان وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی مانگی ڕابردوو (مانگی ئایار) دەبێت، لە ماوەی دوو ڕۆژدا کۆتایی پێدێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 04-07-2024، بەغدا بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینار وەک مووچەی مانگی حوزەیران ناردبوو، ئەمڕۆش بەشێکی دیکەی ئەو پارەیەی نارد، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ئایار و حوزەیرانی نەناردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا