
بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسڕە
ئاڤا نیوز
لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا قەبارەی هەناردەکردنی بەرهەم و کاڵاکانی ئێران بۆ عێراق بە ڕێژەی 27% زیادی کردووە.
وێنە گەورەکە: عێراق لە دابینکردنی بەشێکی زۆری کاڵاکانی پشت بە هاوردەکردنی بەرهەمەکانی ئێران دەبەستێت و لە سێ مانگی ڕابردوودا قەبارەی هەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق 27% زیادی کردووە بەروارد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرزاد بێلتن، بەرپرسی سەرپەرشتیاری ڕاوێژکاری بازرگانیی ئێران لە بەغدا، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، "بەپێی ئامارەکانی گومرگی ئێران قەبارەی هەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق لە سێ مانگی ڕابردوودا گەیشتە سێ ملیار دۆلار بەراورد بە هەمان مانگ لە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 27% زیادی کردووە کە دوو ملیار و 346 ملیۆن دۆلار بوو".
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئاژانسی فەرمیی ئێران گرنگترین کاڵا هاوردەکراوەکانی ئێران بۆ عێراق بریتین لە، گازی سروشتی، ئاسن، پۆڵا و سێو.
لەلایەکی دیکەوە: ژووری بازرگانیی ئێران و عێراق پێشبینی دەکات قەبارەی هەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق بگاتە 12 ملیار دۆلارە ساڵانە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە ئێران 50 کەس بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی دەبن
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان 60 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجامدراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 ئاب
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە؛ چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلا دەکرێتەوە