
دیناری عێراقی - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار لە ئاڤا نیوز بڵاو دەکرێتەوە و بەپێی خشتەکە لە ماوەی دوو ڕۆژی ئایندەدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران جگە لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 09-07-2024 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دیناری دیکە گەیشتووەتە دەستیان، وەک بەشێک لە شایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان، هەروەها لە ڕێکەوتی 04-07-2024، بەغدا بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینار وەک مووچەی مانگی حوزەیران ناردبوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز ڕۆژی چوارشەممە 10-07-2024 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و تاوەکو ڕۆژی دواتری مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەپێی ئەم خشتەیە دابەش دەکرێت:-
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە مووچەی هێزی پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لیژنەیەک لە بەغداوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دەکەن، بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزی پێشمەرگە. دڵنیایشی دا کە دوای ئەم پرۆسەیە ڕەزامەندی دەدرێت و لەم دوو سێ ڕۆژەدا کێشەکە چارەسەر دەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا