وەزارەتی دارایی لیستی مووچە بڵاودەکاتەوە و لەبارەی مووچەی دوو توێژ ڕوونکردەوە دەدات
- بزنس
- 2024-07-09

ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچە بڵاودەکاتەوە و لەبارەی دابەشنەکردنی مووچەی وەزارەتێک و سەرۆکایەتییەکیش ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت لەلایەن بەغدا پارەیان بۆ نەنێردراوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی مەدەنی بڵاوکردەوە و لە ماوەی دوو ڕۆژ دابەش دەکرێت، بەڵام خشتەکە وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تێدا نییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونی کردووەتەوە، ئەو دوو توێژە لەلایەن بەغدا پارەیان بۆ نەنێردراوە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروست بووە.
زانیاریی زیاتر: دابەشکردنی مووچە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 10-7-2024، بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و ڕۆژی پێنجشەممە 11-7-2024، بە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتایی دێت.
لەلایەکی دیکەوە: خشتەکە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی تێدا نییە، تەنانەت تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی پێنجیشیان وەرنەگرتووە، ئێستاش لیژنەیەکی حکومەتی عێراق لە هەولێرە بۆ وردبینیکردن لە ناوەکانیان و وەزیری پێشمەرگە دەڵێت لە دوو ڕڕۆژی داهاتوودا کێشەکە چارەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا