ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران: بەمزووانە مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت
- بزنس
- 2024-07-12

دیناری عێراقی، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ڕێکارەکانی ناردنی پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: دوای هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان، سوودانی وەزارەتی دارایی عێراق ڕاسپاردووە بە خەرجکردنی پارەکە.
لێدوانی فەرمی: چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە دوای ڕۆژی یەکشەممە 14-07-2024 وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە خەرجکردنی پارە بۆ مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەکات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی ناوی مووچەخۆرانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی پێنج بە کۆد نێردراوە، بەڵام بۆ مانگی شەش بەپێی داواکاریی بەغدا بەشی زۆریان بە ناوی چواری و بەشێکی کەمیان بە کۆد نێردراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجییان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
کارکردن لە زۆنی دووەمی پڕۆژەی ڕووناکی لە سۆران دەست پێدەکات
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئافرەتێک پۆستێکی باڵا لە دادگای فیدڕاڵی وەردەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش