لە هەرێمی کوردستان لیژنەکان تەنیا بە چاو پشکنینی سەلامەتی بۆ باڵەخانەکان دەکەن
- کوردستان
- 2024-02-08

دیمەنێک لە شاری هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ساڵێکە لە هەموو پارێزگاکان لیژنە بۆ بەدواداچوونی کوالێتیی باڵەخانە و یەکە نیشتەجێبوونەکانی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە، بەڵام جگە لەوەی چەند باڵەخانەیەکی کەم پشکنراون، پشکنینەکانیش تەنیا بە چاو بوون.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووداوی بوومەلەرزەکانی ساڵی ڕابردوو، کە چەقەکەیان وڵاتی تورکیا بوو، کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان هەبوو و چەندین بوومەلەرزە و پاشلەرزە ڕوویان دا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری ژمار 198ی لە 8ی شوباتی 2023 دەرکرد، بۆئەوەی پشکنین بۆ سەرجەم باڵەخانەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
بۆچی گرنگە: بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دڵنیابوونەوە بوو لە کوالێتیی باڵەخانەکان و یەکە نیشتەجێبوونەکان، بۆئەوەی هاووڵاتیانی نیشتەجێی باڵەخانەکان لە دڵەڕاوکێ و مەترسیدا نەبن، بەڵام لە بەدواداچوونی ئاڤا نیوزدا دەرکەوتووە لیژنەکان وەک پێویست پشکنینیان نەکردووە.
چی ڕوودەدات: لەدوای یەک ساڵ هیچکام لە لیژنەکان ئەنجامێکی ڕوونیان لە بەردەست نییە. لە ناوەندی شاری هەولێر تەنیا 100 باڵەخانە وەک نموونە وەرگیراون کە لای هاووڵاتیان جێی مەترسی بوون، ئەوانیش تەنیا بە چاو پشکنینیان بۆ کراوە. هیچکام لە لیژنەکانی پارێزگاکان نەیانتوانی بۆ ئەم بەدواداچوونەی ئاڤا نیوز ژمارەیەکی ڕوون و ئاشکرا بخەنە بەردەست بۆ ئەو باڵەخانانەی پشکنینان بۆ کردوون.
هۆکارە زانراوەکان: لیژنەکان دەڵێن پشکنینی باڵەخانە بەشێوەی تەکنیکیی ورد دەکرێت و داوای کەرەستەی تایبەتیان کردووە بۆ پشکنین، ئەم وەڵامەش بەدڵی پارێزگاکان نەبووە و بەشی پلان و پڕۆژەکان چەند جارێک کۆنووسەکانیان بە لیژنەکان گۆڕیوە و داوای ڕوونکردنەوەی زیاتریان لێکردوون.
لێدوانی فەرمی: عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بە ئاڤا نیوزی گوت: "گومان لە هەر باڵەخانەیەک کرابێت، پشکنینی بۆ کراوە و لەسەر هەندێکیشیان تێبینی هەبووە". دەشڵێت "بەگشتیی باڵەخانەکانی هەرێمی کوردستان لە ئاستی بوومەلەرزەی چاوەڕوانکراودان و کوالێتییان بەرزە".
هەنگاوی داهاتوو: لەدوای بەدواداچوونی ئاڤا نیوز بۆ ئەم بابەتە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لیژنەی دیکە بۆ بەدواداچوونی کوالێتیی باڵەخانەکان پێکبهێنرێن، بۆئەوەی ئەنجامێکی ڕوون بدەنەوە بە سەروو خۆیان لە پارێزگا و شارەوانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک