
دیمەنی ئەو ئامێرەی کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ تەندروستی گەرمیان تەرخانکراوە، وێنە تایبەتە بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئامێرێکی پێشکەوتووی شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ تەندروستی گەرمیان دابین کرا، هەفتەی ئایندە ئامێرەکە دەکەوێتە کار.
بۆچی گرنگە: بە دابینکردنی ئەم ئامێرە ئیتر خەڵکی سنووری گەرمیان بۆ چارەسەری بەردی گورچیلە ناچنە شارەکانی دیکە، بەپێی ئامارەکان ڕۆژانە چوار بۆ پێنج نەخۆش سەردانی سلێمانیان دەکرد بۆ چارەسەری و شکاندنی بەردی گورچیلە.
لێدوانی فەرمی: د.سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی گەرمیان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئێستا تەندروستی گەرمیان خاوەن ئامێرێکی شکاندنی بەردی گورچیلەیە، تیمێکی هونەریش سەرقاڵی ڕاهێنان پێکردنی کارمەندەکانن بۆ بەکارهێنانی ئامێرەکە کە زۆر پێشکەوتووە.
لەلایەکی دیکەوە: د.کاروان محەممەد، بەڕێوەبەری سەنتەری گورچیلەی گەرمیان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئامێرەکە دەتوانێت ئەو بەردانەی لە 16ملم بەرەو خوارەوەن بیشکێنێت، لە هەفتەی داهاتووە دەستبەکار دەبێت و خەڵک پێویست ناکات سەردانی شوێنەکانی دیکە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئاکپارتی: چاوەڕێ دەکەین لەم چەند ڕۆژەدا پەکەکە هەڵبوەشێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەزار دۆلار دەداتە هەر کۆچبەرێک وڵاتەکە بەجێبهێڵن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ژمارەیەک کاسبکار دژ بە بڕیارێکی شارەوانی گردبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵك؛ گەڕەکێکی سلێمانی زیاتر لە 13 ساڵە بێ خزمەتگوزارییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خواست لەسەر گۆشتی سوور لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان کەمدەبێتەوە
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک بەهۆی خۆڵبارینەوە 100 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن