
ژن و پیاوێک پیاسە دەکەن- گێتی
ئاڤا نیوز
ئامارە تەندروستییە جیهانییەکان دەریدەخەن، تەمەنی ژنان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە تەمەنی پیاوان زیاترە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆر هۆکار هەن کە بەشداری دەکەن لەوەی کە تەمەنی ژنان لە پیاوان درێژتر بێت، وەک هۆکاری بایۆلۆژی، ڕەفتارە کۆمەڵایەتییەکان و چاودێری بەردەوام لە باشتربوونی تەندروستی.
هۆکارە زانراوەکان: بە گشتی هۆکاری درێژی تەمەنی ژنان لەچاو پیاوان دەگەرێتەوە بۆ سێ هۆکار:
1-جیناتەکان: تێکڕای تەمەنی ژنان زیاترە لە تەمەنی پیاوان، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی بۆماوەیی پیاوان و بە تایبەتیش بەهۆی ئەو ڕۆڵەی کە کرۆمۆسۆمەکانی دیاریکردنی ڕەگەز دەیگێڕن، خانمان دوو کرۆمۆسۆمی “XX”یان هەیە، پیاوان دوو کرۆمۆسۆمی “XY”یان هەیە، کرۆمۆسۆمی “X” چەندین جیناتی تێدایە کە یارمەتی مانەوەی زیاتر دەدەن.
2-ململانێ و هەڵسوکەوت: لەو شوێنانەی کە ململانێیان لێ دەکەوێتەوە، تێکڕای تەمەنی نێرەکان کورتترە بەهۆی مردن لە شەڕدا، هەروەها هۆکاری وەک جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحول.
3-ژنان تەمەنیان درێژترە بەڵام تەندروستتر نین: زیاتر لە پیاوان تووشی نەخۆشی دەبن، هەروەها ژنانی تەمەنی نێوان 16 بۆ 60 ساڵ زیاتر سەردانی پزیشک دەکەن لە چاو پیاوانی هەمان تەمەندا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش