
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئۆکراینا پاکێجێکی هاوکاری بۆ غەززە دەنێرێت کە لە سێ بارهەڵگری هاوکاریی مرۆیی پێکدێت، یەکەم بارهەڵگر کە هەزار تەن ئاردی تێدا بوو بەرەو غەززە بەڕێ کەوت.
بۆچی گرنگە: ئەم هاوکارییەی ئۆکراینا لەکاتێکدایە کە وڵاتەکەی خۆی لە شەڕدایە لەگەڵ ڕووسیا.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی ئۆکراینا بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی غەززە، یەکەم بارهەڵگری هاوکارییە مرۆییەکان لەو سێ بارهەڵگرەی بۆیان تەرخان کراوە بەرەو غەززە بەڕێ کەوت، بەمەبەستی گەیاندنی خۆراک بەو هاووڵاتیانەی غەززە کە بەدەست کەمخۆراکییەوە لەژێر بۆردوومانەکانی ئیسرائیل دەناڵێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەندری یەرماک، سەرۆکی ئیدارەی سەرۆکایەتیی ئۆکرانیا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەکە یارمەتی خۆراک پێشکەش بە زیاتر لە 100 هەزار خێزان دەکات کە لە ناوەڕاستی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا گیریان خواردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای هەڕەشەکانی مۆسکۆ بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئەو کەشتییانەی لە ناوچەکەدا تێدەپەڕن، ئۆکرانیا کە یەکێکە لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی دانەوێڵە لە جیهاندا، لە هاوینی 2023ـدا ڕێڕەوێکی لە دەریای ڕەش دامەزراندووە بۆ هەناردەکردنی کاڵاکانی کە پێویستن بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهانی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی هەبوونی دەرمان و پشکنینی تای خوێنبەربوون دڵنیایی دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە فراوانتر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
خاچی سوور: دۆخی غەززە لە بەردەم داڕمانێکی تەواودایە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک لە ئەڵمانیا ژمارەیەک هاوڵاتی دەشێلێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەلەریی جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە داخرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی ژینگەدۆست زبڵ و خاشاکی سەیرانکەران پاک دەکەنەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی ڕابردوو هەزار و 400 کرێکاری ناوخۆیی لە شوێنی کرێکاری بیانی دانراون
1 ئایار
داوایەکی نوێی یەکێتی لەبارەی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران
1 ئایار
بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دوایی کرد
1 ئایار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک لە ئەڵمانیا ژمارەیەک هاوڵاتی دەشێلێت
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداری بەو وڵاتانە دەدات کە نەوت لە ئێران دەکڕن
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤانس: شەڕی ئۆکراینا بەم زووانە کۆتایی نایەت