ئاڤا نیوز
ئێوارەی دوێنێ هەینی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکرایەوە، سێ یەکەمەکەی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ئاڤاوە خشتەی خوێندنی ڕۆژانەیان باس دەکەن.
وێنە گەورەکە: بەپێی ئەنجامەکان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە هەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی 43 كەس یەکەم و دووەم و سێیەم بوون، زۆربەشیان لە پارێزگای سلێمانین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێ لە قوتابییە یەکەمەکان خشتەی ڕۆژانەی خوێندنی ساڵێکی کۆششیان بۆ ئاڤا نیوز باس دەکەن.
درێژەی ڕاپۆرت
کاتەکانی خوێندنم لە ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژێکی دیکە دەگۆڕی
دیما هیوا عەلی یەکەمی زانستی لە ئامادەیی ڕەنگینی حکومی دەڵێت: کاتەکانی خوێندنم لە ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژێکی دیکە دەگۆڕی، هەوڵمدا ئەو خوێندنەی لەسەرمە هەمووی تەواو بکەم، کاتم دەبوو لەگەڵ خانەوادەکەشم کۆببمەوە، لە خولی بەهێزکردن بەشداریم کردبوو، یەک مامۆستای تایبەتم هەبوو بۆ وانەی بیرکاری، پەیامم بۆ قوتابیانی 12ی ئامادەیی ئەوەیە هیچ کات درەنگ نییە بۆ دەستپێکردن، دڵنیابن ئەنجامەکەی دەبینن.
بەپێی ڕۆژ پلانم دانابوو
ئەژی دارا جەلال یەکەمی ئاستی زانستی لە ئامادەیی سەڵاحەدین ئەیوبی خوێندنی ئینگلیزی دەڵێت: بەپێی ڕۆژ پلانم دانابوو بۆ هەموو وانەکان، ئەگەر ڕۆژێک خوێندنی زیاترم لەسەر بوایە زیاترم دەخوێند، مامۆستاکانم زۆر لە خەمم بوون پێش ڕۆژانی تاقیکردنەوە نامەیان دەنارد و دوای تاقیکردنەوەکانیش نامەیان دەنارد، ئامۆژگاریم بۆ قوتابیانی پۆلی 12 ئەوەیە ساڵێکیان لەبەردەستە کۆشش بکەن و بێ تاقەت نەبن.
ڕۆژانە کردمە 18 کاتژمێر
ئیمان ڕەمەزان سەعید یەکەمی لقی وێژەیی لە ئامادەیی بجیلی کچان دەڵێت: ڕۆژانە شەش کاتژمێر دەمخوێند، بەر لەوەی تاقیکردنەوەی کۆتایی دەستپێبکات ڕۆژانە 14 کاتژمێر دەمخوێند، کاتێک تاقیکردنەوەکان دەستیپێکرد ڕۆژانە کردمە 18 کاتژمێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز