
شێخ بەشیر نەجەفی و د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری عێراق سەردانی نەجەفی کرد بەبێ ئەوەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ببینێت، هەرچەندە داوای دیداریشی کردبوو.
چیرۆکی سەرەکی: رۆژی پێنجشەممە د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق بە سەردانێک چووە پارێزگای نەجەف بۆ کردنەوەی پێشانگای کتێب. داوای کردووە هەر لەو سەردانەدا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و چەند مەرجەعێکی دیکەش ببینێت.
زانیاریی تایبەت: هەرچەندە سەرۆککۆمار داوای دانیشتنی کردووە، بەڵام عەلی سیستانی ئامادە نەبووە پێشوازیی لە سەرۆککۆمار و هیچ سیاسییەکی دیکەی عێراق بکات.
ناوەڕۆکی بابەتەکە: لەو سەردانەدا بۆ نەجەف، سەرۆککۆمار لەگەڵ هەردوو مەرجەع (شێخ ئیسحاق فەییاز) و (شێخ بەشیر نەجەفی) کۆبووەوە، کە هەردووکیان دوو مەرجەعی دیاری شیعەکانی عێراقن.
راگەیێراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ شێخ ئیسحاق فەییاز و شێخ بەشیر نەجەفی، جەختکراوەتەوە لە رۆڵی مەرجەعییەت لە یەکڕیزیی نێوان گەلانی عێراق و هەوڵدان بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش لە وڵات و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان.
شێخ ئیسحاق فەییاز و د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
دوو ڕۆژە نەتوانراوە ئاگری زبڵخانەکەی سۆران کۆنترۆڵ بکرێت
- تەندروستی
- 45 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
45 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون