
دیمەنێک لە پرۆسەی ژماردنی دەنگەکان بەدەست لە پاکستان، وێنە: APF
ئاڤا دیجیتاڵ
لە هەڵبژاردنی پاکستان کاندیدەکانی عیمران خان لەپێشن و لە کۆی 106 کورسی پەرلەمان 47 کورسییان بەدەستهێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێننێ پێنجشەممە بە بەشداری 128 ملیۆن دەنگدەر هەڵبژاردن لە پاکستان کرا، ئەمە لەکاتێدایە عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە، بەتۆمەتی ئاشکراکردنی زانیارییە نهێنی و تایبەتەکانی دەوڵەت، سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ دەرکراوە و جارێکی دیکەش ناتوانێت کاری سیاسی بکات.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: میدیاکانی پاکستان بڵاویان کردووەتەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کاندیدە سەربەخۆکانی هەڵبژاردنی پاکستان کە عیمران خان پشتیوانییان دەکات، لە کۆی 106 کورسی پەرلەمان 47 کورسییان بەدەستهێناوە، هێشتاش هەموو دەنگەکان یەکلایی نەکراونەتەوە.
زانیاری زیاتر: بزووتنەوەی ئینسافی پاکستان کە عیمران خان سەرۆکایەتی دەکات، رێگری لێکرا وەکو حیزب بەشداری هەڵبژاردن بکات، بۆیە ئەندامەکانی وەکو کاندیدی سەربەخۆ بەشدارییان کرد.
چاوەڕواننەکراوەکان: پێشبینی دەکرا حیزبی رابیتەی ئیسلامی پاکستان باڵی نەواز شەریف زۆرترین ژمارەی کورسی بەدەستبهێنێت لە هەڵبژاردنەکاندا، چاودێرانی سیاسی پێیانوابوو نەواز شەریف رێککەوتنی لەگەڵ سوپا کردووە بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران بەدەستبهێنێتەوە.
بۆچی گرنگە؟ ئەم هەڵبژارنە بۆ پاكستان زۆر گرنگە. کێبڕکێیەکی تووند هەیە لەنێوان نەواز شەریف، بیلاوال بوتۆ زەرداری و عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشوو کە ئێستا لە زیندانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە