
سایلۆیەکی هەولێر- وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەگەرچی تا ئەمشەو پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوام دەبێت، بەڵام بەگوێرەی دواین داتای وەزارەتی بازرگانی ڕێژەی وەرگرتنی گەنم لەزۆربەی پارێزگاکان %97 بووە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە هەرێمی کوردستان لەڕۆژی 6-6-2024 دەستیپێکردو پشکی ئەمساڵ 700 هەزار تۆن بوو.
لێدوانی فەرمی: سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزیری بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانە و تا ئێستا 675 هەزار و 371 تۆن وەرگیراوە و هێشتا زیاتر لە 24 هەزار و 488 تۆن ماوە وەربگیرێت.
زانیاریی زیاتر: لەپارێزگای هەولێر لە دوو سایلۆی بنکەی کۆیە، زیاتر لە 221 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، هێشتا شەش هەزار و 785 تۆن گەنم ماوە وەربگیرێت. لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 273 هەزار تۆن وەرگیراوە، هێشتا زیاتر لە نۆ هەزار تۆن ماوە وەربگیرێت، لە پارێزگای دهۆک 180 هەزار و 774 تۆن وەرگیراوە، هێشتا هەشت هەزار و 365 تۆن ماوە وەربگیرێت. سەروەر کەمال وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە