
سنووری نێوان هەردوو قوبرسی تورکی و یۆنانی
ئاڤا نیوز
تورکیا یادی 50 ساڵەی دابەشبوونی قوبرس دەکاتەوە، سەرۆککۆماری تورکیا جەخت لەسەر بەردەوامی دەسەڵاتداری باکووری قوبرس دەکاتەوە و سەرۆکی قوبرسیش یادکردنەوەی بۆنەکە ''بەپێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتیی ناودەبات".
وێنە گەورەکە: تورکیا یادی 50 ساڵەی کۆنترۆڵکردنی باکووری قوبرسی کردەوە، قوبرس ئەو ڕۆژەی بە یادی "گەڕانەوەی ئاشتەوایی" ناوبرد، لەبەر ئەوەی بەشێک لە دانیشتووانەکەی بە ڕەچەڵەک تورکن، سەرۆکی بەشی باشووری قوبرسیش (بەشە یۆنانییەکی) ئەم کارە بە پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان ناودەبات.
باکگراوند: قوبرس دوورگەیەکە دەکەوێتە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست، نیو سەدە لەمەوبەر تورکیا بەشی باکووری وڵاتەکەی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان دوورگەکە بۆ دوو بەش دابەش کرا و ناوی لێنرا " کۆماری تورکی باکووری قوبرس".
درێژەی ڕاپۆرت
سەرۆکی تورکیا و قوبرس چی دەڵێن
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "بە ئیرادەوە بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بەرامبەر بە دانپێدانانی کۆماری تورکیا لە باکووری قوبرس و جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتیی".
لەلایەن خۆیەوە، نیکۆس کریستۆدۆلیدس، سەرۆکی قوبرس، ڕایگەیاند:"هیچ بژاردەیەک جگە لە یەکگرتنەوە نییە، گرنگ نییە ئەردۆغان و نوێنەرانی لە ناوچە داگیرکراوەکان چی بڵێن یان چی دەکەن، تورکیا دوای 50 ساڵ هێشتا بەرپرسیارە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤی هەموو گەلی قوبرس و یادکردنەوەی ئەو بۆنەیە پێشێلکردنی یاسایە.
دەیان ساڵە دانووستان ئەنجامی نییە
تورکیا پێی وایە چارەسەری فیدراڵی لە قوبرسدا هیچ سوودێکی بۆ کەس نییە و دەیان ساڵ دانووستانەکان بە پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نەیانتوانیوە دوورگەکە یەکبخەنەوە، دوایین خوولی دانووستانەکانی ئاشتی، لە شاری کرانس-مۆنتانای سویسرا، لە ساڵی 2017 شکستی پێهات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز