
پارە/ گەنم - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وێڕای ئەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا بەغدا 515 ملیار دینار شایستەی جووتیارانی نەناردووە و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت "بەڵێن دراوە بەمنزیکانە بینرێن".
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە 06-06-2024 دەستیپێکرد و ئەمڕۆش کۆتاییهات. بڕی گەنمی وەرگیراوی جووتیارانی هەرێمی کوردستان 658 ملیۆن و 974 هەزار و 940 تۆن گەنم بووە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو پارەیەی بۆ گەنمی جووتیاران تەرخان کراوە لەسەر بودجەی سیادییە، هیچ گرفتێک لە ناردنی نییە و وەزارەتی بازرگانی عێراق بەڵێنی داوە لە نزیکترین کات بینێرێت، بەڵام ئەوان بە چەند قۆناغێک دەینێرن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر، ئەو جووتیارەی زووتر گەنمی ڕادەست کردبێت، زووتر پارەی پێ دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆی گشتی شایستەی جووتیاران نزیکەی 590 ملیار دینارە، تاوەکو ئێستا 74 ملیار و 500 ملیۆن دینار بەدوو قۆناغ گەیشتووە و دابەش کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە