
من لە نزیکەوە ئاگادارم چەند جارێک بوو لەلایەن جەنابی سەرۆکوەزیران پلانی چوونە هەڵەبجە دادەنرا، بەڵام هەرجارە و بە هۆکارێک شتێک دروست دەبوو یان دروست دەکرا و سەردانەکە دوادەکەوت.
ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران بارزانی چووە هەڵەبجە و لەگەڵ دانیشتنی لەگەڵ ئیدارەی شارەکە فەرمووی: هاتووم گوێبگرم و قسەی ئێوەم دەوێ چی بکەین بۆ ئەم شارە".
بەڵام من نیگەرانیم بینی لەوەی؛ بۆچی تا ئێستا ئەوەی بۆ هەڵەبجە کراوە نە لە ئاست تموحی خەڵکەکەی بووە، نە جەنابییان، بۆیە گوتی: "هەڵەبجە دەبوو زیاتر و باشتر خزمەت بکرێت و ئەمەی بۆی کراوە من زیاتر لەمەم دەوێت".
لە هەموو بوارەکاندا فەرمانی کرد هەڵەبجە تایبەتمەندی پێبدرێت، دەبێت ئەم شارە ببووژێتەوە بەو جۆرەی کە دەبوو بۆی بکرێت کە زۆر لەمێژە دەبوو بکرایە!
بەفەرمانی جەنابییان هەموو پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و گەشتیاری و کشتوکاڵ لە هەڵەبجە ئاسانکارییان بۆ دەکرێت، دەبێت ڕێنمایی و مەرجی قورس لەسەر ئەم پارێزگایە هەڵبگیرێن و بازرگان و سەرمایەدارانی هاندا کە بێنە هەڵەبجە بۆ کارکردن و حکومەت ڕێگایان بۆ ئاسان دەکات هەتا خزمەت بکەن.
لە داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەبێت پارەیەک بۆ پارێزگاکە تەرخان بکرێت، دەبێت شەقامەکان کاریان تێدا بکرێت و چاک بکرێن، دەبێت کۆلێژی پزیشکی دامەزرێت و 500 کەس دابمەزرێندرێن لە هەڵەبجە، ماستەر پلانی هەڵەبجە کاری لەسەر دەکرێت, کەرتی تەندروستی و کۆمەڵێک بواری دیکە کارییان لەسەر دەکرێت کە پێویستن بۆ شارەکە و ڕێککارەکانی بەقەزابوونی خورماڵیش خێرا دەکرێن.
سەرۆکوەزیران خەمخۆرانە و دڵسۆزانە گوێی لە کەسوکاری قوربانییان دەگرت، لەکاتی ڕوونکردنەوەکانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە حەسرەت و خەمی کوردێکی خاوێن و ڕەسەن و خەمخۆر بەدیدەکرا، کە زۆر خەمخۆرانە پرسیاری دەکرد و داوای وەڵامی دەکرد.
بۆ هەموو ئەو داواکارییانەی ئەمڕۆ و یاداشتە نۆ خاڵییەکەی پارێزگای هەڵەبجە، لێژنەیەکی تایبەت لە هەولێرەوە دەچێتە هەڵەبجە و نووسینگەی سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی جێبەجێکردنی خاڵەکان دەکات.
لە کۆتاییشدا گرێکوێرەکەی تووەقوت کرایەوە و لەسەر دەستی جەنابییان بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیە دانرا کە خواستی دێرینی هەڵەبجەییەکانە.
ئەوەی دڵخۆشی بوو بۆ خەڵک، هەموو هاوڕابوون کە مەسرور بارزانی پیاوی جێبەجێکردنە و قسەو کرداری وەک یەکە.
نوێترین بیروڕا
بەغدا لە نێوان میوانداریکردنی لووتکەی عەرەبی و ئالنگارییەکانی ناوخۆ
9 کاتژمێر لەمەوپێش
دووبارە دواكەوتنی واژۆكەی تەیف سامی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لەوێ بووین - لە ستایشی ڕەنگینیی دهۆکدا
3 ئایار
کار و کرێکاری لە دیدێکی ئایینی
2 ئایار
كورد لەناو بەها جیهانیەكانی سەردەمی نوێدا
1 ئایار
"زیندووکردنەوەی میراتی هەولێر: سەردەمێکی نوێی ئاسایشی ئاو و خۆشگوزەرانی"
30 نیسان
ئەگەر بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی لێی بدرێت بازرگان و خەڵکی مەدەنی چی بکەن؟
27 نیسان
چەند دێڕێک بۆ یادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ
23 نیسان
سەرۆک بە تەنیا هاتە ژوورێ !
23 نیسان
چەخماخەیەک لە قاهیرەوە .. 127 ساڵ خەباتی بێوچانی وشەی کوردی
22 نیسان
- بیروڕا
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا لە نێوان میوانداریکردنی لووتکەی عەرەبی و ئالنگارییەکانی ناوخۆ
- بیروڕا
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دووبارە دواكەوتنی واژۆكەی تەیف سامی