
لە چەند رۆژی رابردوودا پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی كوردستان سەركەوتووانە بەڕێوەچوو، ئەوە بۆ هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی گرنگ بوو لە ڕووی دانانی پایەكانی حوكمڕانییەكی دام و دەزگایی مۆدێرن و سەردەمیانە.
پێش ئەوەش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سەركەوتووانە بەڕێوەبرا و ئێستا نۆرە هاتووەتە سەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەك هەنگاوێكی دیكەی دامەزراندنی پایە یەک لەدوای یەكەكانی حكومڕانی و دروستكردنی دام و دەزگا ئیدارییەكان لە هەرێمی كوردستان.
پێكهێنانی حكومەتی ئەمجارە دوای ئەو دوو هەنگاوەی پێشوو، لایەنە سیاسییەكان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەكی گەورە كە ئەویش دروستكردنی حكومەتێكی مۆدێرنی دام و دەزگایی بە هێزە بۆ خزمەتی خەڵک.
سەرەڕای هەمو ئاڵەنگاری و قەیرانەكانی بەردەم حكومەتی هەرێمی کوردستان، هەر لە بڕینی بودجە و دواخستنی بەردەوامی مووچەی فەرمانبەران و رێگریی كردن لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەڵام لە كوردستان ئیرادەیەک هەیە كە هەنگاوەكانی بونیادنانی هەرێمێكی سەقامگیر و بە هێز و یەكگرتوو بەردەوام دەبێت و هەموو دڵسۆزێكی ئەم نیشتمانەش دەبێت پشتیوانی ئەم ستراتیجە و هاوكاری بە ئامانج گەیشتنی ئەم خواستە بێت چونكە ئەوە دواجار خواستێكی گشتییە و پەیوەندی بە مێژوو و بەداهاتووی گەلی كوردستانەوە هەیە.
پارتی دیموركراتی كوردستان هەر لە سەرەتاوە بڕیار و نەخشەی خۆی بەڕوونی خستووەتە بەردەم رای گشتی ئەویش پێكهێنانی حكومەتێكی یەكگرتوو لە سەرتاسەری كوردستانە و هەمووان ئەمە دەزانن.
سەرۆک بارزانی لە وتاری هەڵمەتی هەڵبژاردنی حیزبەكەی رایگەیاند: یەك حكومەت، یەك هەرێم، یەك هێزی پێشمەرگە، ئامانجمانە و دوای ئەم هەڵبژاردنە هەنگاو بۆ ئەو ستراتیجە دەنێین. زۆر گرنگە ستراتیجی كۆی حیزبەكان لە پرسی پێكهێنانی حكومەتدا روون بێت و هەندێک لەوان ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان راگەیاندووە.
ئێستاش سەرە هاتووەتە سەر جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی هەڵبژاردن و خەڵكی كوردستان چاوەڕوانن براوەكانی هەڵبژاردن بە رەچاوكردنی دۆخی هەستیاری ناوچەكە و ئەو هەموو فشار و قەیرانانەی لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستانە، پەلە بكەن لە پێكهێنانی كابینەی نوێ و ئەم كابینەیەش یەك دەنگ و یەك دەست هەوڵی تێپەڕاندنی كێشەكان بدات لەپاڵ ئۆپۆزسیۆنێكی كارای بەرپرسیاردا.
ستراتیژی "یەك حكومەت و یەك هەرێم" بۆ ئەوە گرنگە چیدی رای هەرێمی كوردستان لەبەردەم نەیار و دۆستەكان لەدەرەوە و ناوەوەی عێراق پەرت نەبێت ، هەروەها خەڵك بەرچاویان روون بێت كە خاوەنی حكومەتێكن كە بەرپرسیارییەتی دۆخ و قەیرانەكان لەئەستۆ دەگرێت، لەمسەر تا ئەوسەری هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
هۆکارەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
13 ئازار
ڕۆڵی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و سنووری ماددەی 140
13 ئازار
کورد لە نێوان 11ـی ئادار و 10ـی ئادار
11 ئازار
چۆن مامهڵه لهگهڵ پرۆژهكانی حكومهت بكرێت؟
10 ئازار
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟
9 ئازار
ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو
5 ئازار
داستانی قارەمانێتیی مرۆڤی کورد
4 ئازار
"بزاڤێن عێراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕۆلێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ"
2 ئازار
سیاسەتی دەرەکیی سنووردار
2 ئازار
- بیروڕا
- 9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟