هەژماری من یان تەوتین؟
- بیروڕا
- 9 نیسان

د. ئەرشەد حاجی سدیق
مامۆستای زانکۆ و شارەزا لە بواری ژمێریاری و کارگێڕیی دارایی

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارانە هەنگاوی نا بەرەو بە سیستمکردنی بانکەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکانی بانکی نێودەوڵەتی و بانکی ناوەندیی عێراق، بە ئەنجامدانی پرۆژەی (هەژماری من) بۆ مووچەخۆران، بە بەشداریی چەندین بانکی باوەڕپێکراو لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.
پرۆژەی (هەژماری من) لەلایەن زۆربەی هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا، بەڵام ناحەزان و نەیارانی قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت کابینەی نۆیەم، هەر زوو هاواریان لێ هەستا و دژایەتیی خۆیان بۆ ئەم پرۆژەیە ڕاگەیاند بەبێ بوونی هیچ شارەزاییەک لە سیستەمی بانکی و هیچ بنەمایەکی یاسایی، ئەم کارەشیان تەنیا بۆ ئەوە بوو لە گرنگی کارەکانی کابینەی نۆیەم کەمبکەنەوە بەتایبەت بووژاندنەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان و بەسیستمکردنی سەرجەم سێکتەرەکان.
حکومەتی عێراق (تەوتین)ـی کردبووە کارتی گوشار و بیانوو بۆ خەرجنەکردنی شایستە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی جێبەجێنەکردنی (یاسای بودجەی گشتیی عێراق)، کە لەم یاسایەدا دیاریکراوە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان چین و چۆن خەرج دەکرێن.
لە ڕووی زانستی و کردارییەوە هەردوو پرۆژەی (هەژماری من) و (تەوتین) بۆ دیاریکردنی میکانیزمی پێدانی مووچەیە بەشێوەیەکی مەرکەزی لە ڕێگەی کارتی بانکی لەلایەن بانکەکانەوە بە کەمترین تێچوو لەکاتی خۆیدا. بەڵام بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکەکان کراوە، پرۆژەی (هەژماری من) چەندین گرنگی و سوودی زیاتری هەیە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەوانە؛ ئاڵوگۆڕکردنی پارە، حەواڵە بە کەمترین کات و تێچوو، کڕینی پێداویستییەکانی ڕۆژانە بەئاسانی لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کارتی بانکی، وەبەرهێنان و بازرگانیکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکە باوەڕپێکراوەکان، نەبوونی مەترسی سووتان، دزی، تەڕبوون، خۆپاراستن لە دراوی ساختە، سوودمەندبوونی مووچەخۆر لە 19 خزمەتگوزاریی بانکی. ئەمانە جیاوازی زۆر ڕوون و ئاشکران لەنێوان (تەوتین) و (هەژماری من).
لەلایەکی دیکەوە بەشێکی ئەو بانکانەی حکومەتی عێراق دیاری کردوون بۆ (تەوتین)، لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە تێبینییان لەسەرە و تۆمەتی بەقاچاغ بردنەدەرەوەی دۆلاریان لەسەرە بۆ وڵاتانی دیکە. کێشەیەکی دیکەش ئەوەیە ئەم بانکانە تێوەگلاون لە گەندەڵی، بەتایبەت دزیی سەدە، کە ماوەیەک بەر لە ئێستا لە عێراق ڕووی دا. لە ئەگەری تێوەگلانی زیاتری ئەم بانکانە لە کاری گەندەڵی و ناردنە دەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی دیکە کە لایەن ئەمریکاوە بە چڕی چاودێریی دەکرێت، ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سزای زیاتر هەیە، لەم بارودۆخەشدا بەشداربووان سەرجەم هەژمارەکانیان بلۆک دەبێت و ناتوانت کار بەم هەژمارە بانکییە بکەن.
پ. ی. د. ئەرشەد حاجی سدیق
مامۆستای زانکۆ و شارەزا لە بواری ژمێریاری و کارگێڕیی دارایی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
هۆکارەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
13 ئازار
ڕۆڵی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و سنووری ماددەی 140
13 ئازار
کورد لە نێوان 11ـی ئادار و 10ـی ئادار
11 ئازار
چۆن مامهڵه لهگهڵ پرۆژهكانی حكومهت بكرێت؟
10 ئازار
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟
9 ئازار
ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو
5 ئازار
داستانی قارەمانێتیی مرۆڤی کورد
4 ئازار
"بزاڤێن عێراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕۆلێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ"
2 ئازار
سیاسەتی دەرەکیی سنووردار
2 ئازار
- بیروڕا
- 9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟