
باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتی دەکات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد موهەنەد محەممەدی، ئەندامی پەرلەمانی فراکسیۆنی تەقەدووم بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "هەموارەکە بەوردی باس لە تاوانی سەر بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات، بەشێوەیەکی یاسایی و لەپێناو ئەوەی هیچ ستەملێکراوێک لە زیندانەکان نەمێنێت".
لایەکی دیکەوە: شوان محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، هەوڵ دەدەن یاسای لێبووردنی گشتی لە کاتی جێبەجێکردنی لە عێراق و لە نەبوونی پەرلەمانی کوردستان، زیندانیانی هەرێمیش بگرێتەوە و لێی سوودمەند بن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموارکردنەوەی یاسای لێبووردنی گشتی یەکێک بووە لە مەرجەکانی لایەنەکانی سوننە بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەگەڵ حیزبەکانی شیعە و کورد.
ناوەڕۆکی هەموارەکە چییە؟
ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "هەمواری یاساکە سەرلەنوێ پێناسەی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی داعش دەکاتەوە، بەشێک لە زیندانیان بەر لێبووردنی گشتی دەکەون".
بەگوێرەی هەمواری یاساکە دەقێک بۆ بڕگەی دووەمی ماددەی چوار زیاد دەکرێت، کە تاوانی سەر بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دیاری دەکات بە جۆرێک، هەر کەسێک کار لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بکات، ئەندامیان بۆ دابمەزرێنێت، کردەوەی تاوانکاری ئەنجام بدات، هاوکاریی کردەوەیەکی تیرۆریستی بکات یان ناوی لە تۆماری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بدۆزرێتەوە.
گرتووخانەکانی عێراق پڕن بوونە لە زیندانی
گرتووخانەکانی عێراق توانای لەخۆگرتنی زیندانیانی نەماوە، ئەحمەد لعێبی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، 56 هەزار زیندانی لە عێراقدا هەن، بەشێکیان بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون، بە تایبەت دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش.
لایەنە ئەرێنییەکانی هەموارەکە
عەلی عەبادی، سەرۆکی سەنتەری عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "هەمواری یاساکە چەندین لایەنی ئەرێنی هەیە کە دەبێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی زیندانییەکان و دووبارەی گەڕاندنەوە متمانە بە دادگەکان".
یاساکە پاساوە بۆ ئازادکردنی هەندێک سەرکردەی سوننە؟
بەشێک لە چاودێرانی سیاسی گومان لەوە دەکەن، پێداگیری لایەنەکانی سوننە لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکە بۆ ئەوەیە، بەشێک لە سەرکردەکانی سوننە کە بە تۆمەتی بەعسیبوون یان تیرۆر دەستگیرکراون ئازاد بکرێن، بەڵام عەلی عەبادی ڕەتی دەکاتەوە بەو هۆیە بێت و دەڵێت، "سەرکردەکانی سوننە بە ڕێککەوتی سیاسی ئازاد کراون و ئەو سەرکردانەشی کە ئێستا دەستبەسەرکراون لەبەر هەمان هۆکارە".
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان