
هونەرمەند دەریا خالید
ئاڤا دیجیتاڵ
دەریا خالید، هونەرمەندی گۆرانیبێژ دوای چەندین ساڵ دوورکەوتنەوە، بۆ یەکەمجار قسە بۆ ئاڤا نیوز دەکات، هۆکاری دوورکەوتنەوەشی لە کاری هونەری ئاشکرا دەکات.
ئاڤا نیوز: بەرهەمی خەم کاردانەوەی زۆری هەبوو، بۆچی لە کاری دوور کەوتیتەوە؟
دەریا خالید: دوركەوتنەوەم هۆكاری زۆربوون، یهكێک له هۆكارهكان ئەوەبوو کە چوومە دەرەوەی كوردستان، ئەوەی پەیوەندی بە بەرهەمی (خەم)ەوە هەیە، زۆرم پێخۆشە كە هەندێ جار هاورێكانم یان گوێگران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان یان لە رادیۆ و تیڤییەكان میهربانی دەنوێنن و بڵاویدەكەنەوە، ئەمە بۆ من جێگەی دڵخۆشییە كە گۆرانییەک ئەم هەموو ساڵەی بەسەر تێپەڕیوە هێشتا دڵخوازی خۆی هەیە.
ئاڤا نیوز: ئێستا هونەری کوردیت پێچۆنە و ڕۆڵی خانمان چۆن دەبینیت لە ناو بوارەکەدا؟
دەریا خالید: لە هەر بوارێكی ژیان ئەگەر ژنان ئامادهبوونیان نەبێت ئەوە مانای وایه كەموكورتییەكی گەورەیە، ئەمڕۆ ژنان لە بواری هونەرییدا هەروەک بوارەكانی دیکە لە پێشكەوتنێكی بەردەوامن، ئەوەی من دەیبینم چاوەڕوانكراوە چونكە ژنان بچنە ناو هەر بوارێكەوە جوانی دەكەن، دەوڵەمەندی دەكەن.
ئاڤا نیوز: بڕیارت نەداوە بگەڕێیتەوە ناو بواری هونەر و بەرهەمی نوێت هەبێت؟
دەریا خالید: بڕیاری گەڕانەوە و نەگەڕانەوە كۆمەڵە هۆكارێک دیاریدەكات، زۆرینەیان لە دەسەڵاتی مندا نیین، بۆ نموونە كاری رۆژانەم لە ئەڵمانیا، دووریم لەو گروپانەی پێشتر كارم لەگەڵ كردوون، نەبوونی دەستپێشخەریی جددیش لەولاوە بووەستێت. ئەگەر كارێكی نوێم بخرێتە بەردەست پێمخۆش دەبێت، هەندێ جاریش بیر لە تۆنی دەنگی خۆم دەكەمەوە، لەبەر سەرقاڵیی ژیان، ئێستا لەبەر خۆیشمەوە گۆرانی ناڵێم.
ئاڤا نیوز: ئێستا لەکوێ دەژیت و جگە لە کاری هونەری بە چییەوە سەرقاڵیت؟
دەریا خالید: لە ئەڵمانیا دەژیم، پرۆژەیەكی بچووكمان لەگەڵ هاوسەرەكەم هەیە، خۆمان كاری لەسەر دەكەین، رۆژی وا هەیە 10 بۆ 14 كاتژمێر كار دەكەم.
دهریا خالید محەممەد، له ساڵی 1985 له گەڕەکی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی له دایكبووه، خاوهنی شەش كلیپه و یهكێک له بهرههمهكانی به ناوی (خهم) زۆرترین دهنگدانهوهی ههبوو له ناوخهڵكدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنبار ژمارەیەک جادووگەر و سیحرباز دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی: ئەنفالکردنی بارزانییەکان تاوانێکە لێخۆشبوونی نییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز