
خۆپیشاندەران لە بەردەم کۆنگرێس ئاڵای ئیسرائیل و بووکەڵەی نەتانیاهۆ دەسووتێنن، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک لە لایەنگرانی فەڵەستین و ڕەخنەگرانی شەڕی غەززە لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا، خۆپیشاندانی ناڕەزاییان لە دژی سەردانەکەی نەتانیاهۆ و پێشکەشکردنی وتارەکەی لە کۆنگرێس کرد.
وێنە گەورەکە: خۆپیشاندەران بە هەڵکردنی ئاڵای فەڵەستین و سووتاندنی بووکەڵەی نەتانیاهۆ ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە نیشان دا. ئەوان هەروەها ڕەخنەیان لە پاڵشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەڵەستین گرت.
گۆشەیەکی دیکە: لەناو کۆنگرێسی ئەمریکا، ڕەشیدا تلەیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بە بەرزکردنەوەی کارتێک کە لە سەری نووسرا بوو "تاوانباری جەنگ" ناڕەزایەتی دژ بە نەتانیاهۆ نیشان دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە هۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، نزیکەی 40 هەزار کەس کە زۆربەیان منداڵ و ژنن کوژراون. هەروەها ئیسرائیل لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی بە ئەنجامدانی جینۆساید تۆمەتبار کراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران