مەسک چالاکبوونی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ستارلینکی لە غەززە ڕاگەیاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-25

فەڵەستینییەکان هەوڵ دەدەن سیگناڵی هێڵی ئینتەرنێت وەربگرن - وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای نۆ مانگ لە پچڕانی ئینتەرنێت، خزمەتگوزاری هێڵی ئینتەرنێتی ستارلینک لە سەرجەم نەخۆشخانەیەکی کەرتی غەززە چالاک کرا و ئێستا خەڵکی غەززە دەتوانن بەکاری بهێنن.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای شەڕی غەززەوە، ئیلۆن مەسک، ملیاردێر و بازرگانی ئەمریکی، ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی لە هەڵوێستی خۆیدا سەبارەت بە ڕووداوەکان بینیوە. بە پێچەوانەی زۆرێک لە پلاتفۆرمە میدیاییەکانی دیکە کە ناوەڕۆکی پشتگیری فەڵەستینیان سنووردار دەکرد و دەیانشاردەوە، مەسک ڕەتی کردەوە پلاتفۆرمی "ئێکس" بەشداری بکات لە سنووردارکردنی ناوەڕۆکی پەیوەست بە دۆخی غەززە.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: ئەم هەڵوێستەی مەسک بووە هۆی ئەوەی هەندێک لە کۆمپانیاکان هەڕەشەی کشانەوەی ڕیکلامەکانیان بکەن لە پلاتفۆڕمەکە بەهۆی ئەوەی کە بە پشتیوانی دژە جووەکان دەیبینن و مەسکیش بەتووندی و سووکایەتییەوە وەڵامی ئەو هەڕەشانەی دایەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئیلۆن مەسک لە ئێکس ڕایگەیاند: خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینک لە نەخۆشخانەیەکی کەرتی غەززە بە هاوکاری ئیسرائیل و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) چالاک کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پلاتفۆرمی "ئێکس" بەشداری کرد لە بڵاوکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە دۆخی فەلەستین بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا، ئەمەش کە بووە هۆی فشاری زیاتر لەسەر ماسک لەلایەن کۆمپانیاکانی رێکلامەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ هەڕەشە لە ئێران دەکات؛ لە ئامادەباشیداین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: دڵنیاین لە سەرکەوتنی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر"
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پشتگیریی ئیسرائیل ناکەم بۆ داگیرکردنی غەززە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: لە غەززە زیاتر لە 100 منداڵ لە برسان مردوون