زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران - وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەشێکی دیکەی فەرمانبەرانبەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، سبەی چوارشەمە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی شەمامک تیروپشک بۆ زەوی فەرمانبەران دەکرێت و زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 25 هەزار پارچە زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەچەند قۆناغێک دابەش کراون، پرۆسەکە بەردەوامە و ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ماون زەوییان پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیار بوو هەفتەی ڕابردوو تیروپشکی دابەشکردنی زەوی لە شەمامک بکرێت، بەڵام بەهۆی چەند گرفتێک دواکەوت، سبەی چوارشەممە 13-8-2025، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر تیروپشک بۆ دابەشکردنی زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەویی دیکە لە سنووری شەمامک دەکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەشێکی زۆری ئەوانەی فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕکردووەتەوە، پێشووتر سوودمەند بوونە، ئەمەش کاریگەری لەسەر پرۆسەکە کردووە، چونکە بۆ وردبینی لەهەر ناوێک چەند کاتژمێرێکی پێویستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە هەرێمی كوردستان ناكرێتەوە