
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئاڤا نیوز
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەمساڵ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە هەرێمی كوردستان ناكرێتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە لە وەزری داهاتوو دەستپێبكات.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو خولی ماستەر و دكتۆرا كراوەتەوە كە ناونرابوون تواناسازیی نیشتمانی، پێشنیازی وەزیری خوێندنی باڵا بوو كە قوتابیان لەبری ئەوەی بچنە دەرەوەی وڵات لە ناوخۆ هەلی خوێندنی ماستەر و دكتۆرایان پێبدرێت و ئەنجوومەنی وەزارەتیش پەسەندی كرد.
- ئێستا هەموو پلانەكان لە سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان وەرگیراون سەبارەت بە پێویستییان بە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا و توانای وەرگرتنیان، تەنیا ئەوەی ماوە كە ئەو پلانانە بنێردرێن بۆ ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و لەوێ كورسییەكان و پسپۆرییەكان ڕابگەیێنرێن.
- بۆ ئەم وەرزە بوار نابێت، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە بۆ وەرزی داهاتوو كە دەكەوێتە ساڵی داهاتوو خولی دیكەی ماستەر و دكتۆرا بكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا