
دیمەنی ئەو تۆمەتبارەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراوە، وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی
ئاڤا نیوز
ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، بکوژی چایچییەکەی سلێمانی و هاوڕێیەکی دەستگیرکردووە، کە کارمەندی کۆماندۆیە و هاوکاری بکوژی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 09:30 خولەکی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی، چایچییەک بە ناوی ئاری ڕزگار تەمەن 30 ساڵ بە دەستڕێژی گوللە کوژرا، کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووداوەکە بەرپرسێکی باڵای کۆماندۆ بە ئاڤا نیوزی گوت، کارمەندێکی خۆیان بەتۆمەتی کوشتنی چایچییەکە دەستگیر کردووە و ڕادەستی ئاسایشیان کردووە، بەڵام ئاسایش دەڵێت بکوژ کارمەندی کۆماندۆ نییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسەی تەقەی کردووە کارمەندی کۆماندۆ نییە، بەڵکو هاوڕێیەکی کارمەندی کۆماندۆیە و لە ڕووداوەکەدا هاوکاری کردووە، ئێستاش هەردووکیان دەستگیرکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە دووەمین کەیسی کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنییە کارمەندانی کۆماندۆ تێوەبگلێن، کە ئەو هێزە سەر بە یەکەی 70ی وەزارەتی پێشمەرگەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە نێوان بەرداشی ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران هۆشدارییەک بە ئەمریکا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە مەخموور کەوتەخوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری پارێزگاری نەینەوا: كارئاسانی پێویست بۆ نووسینگەی ماددەی 140 دەكەین
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ میدیاكان: ئاسایشی كوردستان هێڵی سوورە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری ڕادەستی کاسبکاران دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە