دوای تووڕەیی ئەردۆغان؛ سەرۆکی فەڵەستین سەردانی تورکیا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-28

ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و مەحموود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا توڕەیی خۆی بەرامبەر مەحموود عەباس دەربڕی بەوەی بانگهێشتی تورکیای کردووە و بەدەم بانگهێشتەکەی نەچووە، سەرۆکی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین بڕیاری دا سەردانی ئەنقەرە بکات.
بۆچی گرنگە: قبووڵکردنی بانگهێشتانەمەکە دوای لێدوانە تووندەکەی ئەردۆغان دێت کە داوای لە سەرۆکی فەڵەستین کرد" داوای لێبووردن بکات" بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا وەڵامی نەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فائید مستەفا، باڵیۆزی فەڵەستین لە تورکیا ڕایگەیاند: مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین ئەو بانگھێشتنامەیە قبووڵ دەکات کە بۆ سەردانیکردنی تورکیا ئاراستەی کراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە مەحموود عەباس لە سەردانەکەی بۆ تورکیا لەگەڵ ئەردۆغان کۆببێتەوە و گوتارێک لە بەردەم پەرلەمانی تورکیا پێشکەش بکات.
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا وادەی سەردانەکە دیاری نەکراوە، کەناڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بۆ ئەم مەبەستە لە پەیوەندیدان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ هەڕەشە لە ئێران دەکات؛ لە ئامادەباشیداین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: دڵنیاین لە سەرکەوتنی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر"
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پشتگیریی ئیسرائیل ناکەم بۆ داگیرکردنی غەززە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: لە غەززە زیاتر لە 100 منداڵ لە برسان مردوون