
مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، کەسایەتیی ئایینی خەڵکی بۆکان
ئاڤا نیوز
مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، کەسایەتیی ئایینی خەڵکی بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای زیاتر لە ساڵێک دەستگیرکردن لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا.
چیرۆکی سەرەکی: مامۆستا محەممەد خزرنەژاد کەسایەتیی ئایینی تەمەن 45 ساڵان، کە خەڵکی بۆکانە و لەکاتی خۆپێشاندانەکانی ژینا ئەمینی دەستگیرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران - لقی سێی دادگای شۆڕشی ئورمیە بەتۆمەتی "فساد فی الارض - خراپەکاری لە سەر زەوی" بە حوکمی لەسێدارەدان سزادرا.
لیدوانی فەرمی: ئەرسەلان یار ئەحمەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن لە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، تەنها سزاکەی بۆ دەرکراوە و نازانرێت کەی جێبەجێ دەکرێت. هاوکات بەتۆمەتی "زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی و سەربەخۆیی وڵات" سزای 15 ساڵ بەندکردن و بەتۆمەتی "پروپاگەندە دژی نیزام" سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەوەی پێویستە بزانرێت: مامۆستا محەممەد زیاتر لە ساڵێکە لە بەندیخانە دەستبەسەرە، مافی هەبوونی پارێزەری نەبووە و بەگوتەی بنەماڵەکەی، ئەم سزایەی لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی وەزارەتی ئیتڵاعات بەسەردا سەپێنراوە، تەنانەت دادوەرەکە ئامادەنەبووە مافی بەرگریشی پێبدات.
زانیاری زیاتر: مامۆستا محەممەد خزرنەژاد ڕۆژی 19-11-2022 لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" بە بەکارهێنانی تووندوتیژی و هاوکات لەگەڵ کوڕەکەی بەناوی یاسر لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعات لە ماڵی خۆی دەستبەسەرکرا، شەوی ڕابردووش هەواڵی سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا بڵاوکرایەوە.
باکگراوند: سزادانی ئەم مامۆستا ئاینییە لەکاتێکدایە نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا چوار گەنجی کورد لەلایەن ئێرانەوە لە سێدارە دران، ئەمەش کاردانەوەی تووند و مانگرتنی فراوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لێکەوتەوە. بەپێی ئامارەکان ساڵی ڕابردوو لە سەرجەم زیندانەکانی ئێران 829 بەندکراو لەسێدارەدراون، لەسیدارەدانی شەش لە بەندکراوەکانیش لە شوێنی گشتیدا بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە