
محەممەد زێف، سەرۆکی کەتائیبی قەسام
ئاڤا نیوز
کەمێک پێش ئێستا؛ ئیسرائیل کوژرانی محەممەد زێف، سەرۆکی کەتائیبی قەسامی ڕاگەیاند و دەڵێت: سوپای ئیسرائیل: پێش دوو هەفتە لە هێرشێکی ئاسمانی لە غەززە محەممەد زێف، سەرۆکی کەتائیبی قەساممان کردە ئامانج.
وێنە گەورەکە: شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی غەززە بەردەوامە، دوێنێ سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کرایە ئامانج، ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی لە هێرشێکی مانگی ڕابردووی غەززە ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە هێرشێکی ئاسمانیی هێزە سەربازییەکانمان لە ناوچەی خان یونس لە ڕۆژی 13ـی تەمووزی 2024، دوای زانیارییە هەواڵگرییەکان، شوێنی محەممەد زێف، سەرۆکی کەتائیبی قەسام لە غەززە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای هەوڵی بەشێک لە وڵاتان بۆ ساردکردنەوەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس هێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر فراوان دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ هەڕەشە لە ئێران دەکات؛ لە ئامادەباشیداین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: دڵنیاین لە سەرکەوتنی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر"
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پشتگیریی ئیسرائیل ناکەم بۆ داگیرکردنی غەززە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: لە غەززە زیاتر لە 100 منداڵ لە برسان مردوون