
ئاڵای تورکیا و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
لێدوانە دژ بە یەكەكانی نێوان ئیسرائیل و توركیا بەردەوامە، هەردوولا یەكتر بە تاوانكاری تۆمەتبار دەكەن، ئیسرائیل ئەمجارە سیاسەتێكی نوێ بەكاردێنێت و دەیەوێت ئەكرەم ئیمامئۆغلۆی ڕكابەری ئەردۆغان بهێنێتە بەرەی خۆی.
چیرۆكی سەرەكی: ئیسرائیل كاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە "ئێكس" جارێكی دیكە هێرش دەكاتە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا، بەڵام ئەمجارە ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ، سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ تاگ دەكات.
زانیاریی زیاتر: كاتز بە تەنزەوە دەنووسێت:" هیوادارین داهاتووی توركیا باشتربێت". ئیمام ئۆغلو وەڵام دەادتەوە " داهاتووی باشتر دەبێت گەر تاوانكاری و جینۆسایدەكانی غەززە كۆتایی بێت".
كاردانەوەكان: سەرجەم بەرپرسە باڵاكانی توركیا لە نێویاند، وەزارەتی دەرەوە و پەیوەندییەكانی توركیا، بە تووندی وەڵامی كاتز دەدەنەوە و بە " كەسێكی دەروون نەخۆش و بكوژ" ناوی دەبەن بەوەی سەرۆكەكەیانی كردووەتە ئامانج.
گۆشەیەكی دیكە: چەند جارێك ئەردۆغان ڕەخنەی لە جەهەپە گرتووە، بەوەی كاردانەوەی لە دژی ئیسرائیل و كردەوەكانی نەبووە.
وێنە گەورەكە: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، لە دوای شەڕی حەماس و ئیسرائیل، توركیا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 30 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە بەرهەم دەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکەوێتە دەریایی سوورەوە