
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا. وێنە؛ فۆکس نیوز
ئاڤا نیوز
لە دوایین چاوپێکەوتنیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوو و بەربژێری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، پێشنیاز دەکات، قەرزەکانی وڵاتەکەی بە دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بدرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: تا دێت قەرزەکانی ئەمریکا زیاتر دەبن و ئێستا بۆ سەرووی 35 ترلیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە زیاتر لە 122.94%ـی کۆی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەکە. بۆ دانەوەشی دۆناڵد ترەمپ پێشنیاز دەکات، لە رێگەی دراوی ئەلیکترۆنی بە تایبەت بیتکۆین ئەو قەرزە کەڵەکەبووە بدرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ لە دوایین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی 'فۆکس بیزنس' دەڵێت، دراوی ئەلیکترۆنی دەتوانێت ئەو هەڵاوسانەی سەر دۆلار هەڵبمژێت، بۆیە پێویستە سیستەمێکی نوێ لەسەر تەکنەلۆژیای 'بلۆکچەین' دابمەزرێت. کە ئەمەش بەشێکە لە بیرۆکەی ستراتیژی ترەمپ بۆ باڵادەستی واشنتن بەسەر دراوە ئەلیکترۆنییەکاندا. پێشنیازیش دەکات لەو رێگەیەوە قەرزەکانی سەر ئەمریکا بدرێنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: قەرزەکانی ئەمریکا بۆ سەرووی 35 ترلیۆن و 129 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، تا دێت قەرزەکان زیاتر دەبن. لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو 35 ترلیۆن و ملیارێک دۆلار قەرزی لەسەربوو. واتە لە ماوەی هەفتەیەکدا، قەرزەکانی سەر ئەمریکا 128 ملیار دۆلار زیادی کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
مەشهدانی هەڕەشەی ڕاگرتنی مووچەی پەرلەمانتاران دەکات
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: ئیسرائیل نیازی هەیە هێرش بكاتە سەر عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
17 ئازار
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 13
16 ئازار
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هێرشی سەر حووسییەکان ترەمپ بەرەو یاری گۆڵف ڕۆیشتووە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
مارک کارنی: ئەوروپیترین وڵاتی نائەوروپین
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کرملین: ئامادەكارییەكان بەردەوامن بۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان پوتن و ترەمپ
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوروپا: هاوکاری سووریا دەکەین بۆ بوونیادنانەوەی وڵاتەکە
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران بەرپرسیاری هێرشی حووسییەکانە