ئاڤا نیوز
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دۆناڵد ترەمپ و ئەردۆغان، گفتوگۆیان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، سووریا و غەززە کرد، هەردوولاش یەکتریان بانگهێشت بۆ وڵاتەکانیان کرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەک لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی:
٠ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی زۆرباش و بەرهەمداری لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەنجامداوە، لە گفتوگۆکەیدا زۆر بابەت باسکراون لەوانە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، سووریا، غەززە و زیاتریش.
٠ سەرۆککۆماری تورکیا بانگهێشتی کردم بۆ ئەوەی سەردانی تورکیا بکەم هەروەها ئەویش بڕیارە سەردانی واشنتن دی سی بکات. لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتیم لە خولی یەکەمدا، پەیوەندیم لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان نایاب بووە.
٠ ئێمە لە نزیکەوە کارمان کرد لەسەر چەندین شت، یارمەتیدانی گەڕاندنەوەی 'پاستور ئەندرۆ برانسۆنی' زیندانیکراو لە ڕووسیا بۆ ئەمریکا، من بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ ئەردۆغان لەوانەش کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا و رووسیا.
لەلایەکی دیکەوە: ئەردۆغان وتی، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی سزاکانی سووریا بۆ پڕۆسەکە گرنگە. وتیشی تورکیا بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەشکرد، سووریایەکی سەقامگیر پاڵپشتی لە ئاشتی ناوچەکە و جیهان دەکات. هەروەها پشتیوانی لە هەوڵەکانی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران و کۆتاییهێنانی بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت