لە کاتی گوتاری نەسروڵڵا فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی بەیروت دەسووڕێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-06

حەسەن نەسرووڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا لەنێو هۆڵێک گوتار بۆ ژمارەیەک بەرپرس و لایەنگری حیزبەکەی دەدات. وێنە؛ ئەی ئێف پی
ئاڤا نیوز
لە کاتی گوتاری حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا، فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل لە ئاسمانی بەیروت دەسوڕێنەوە و دەنگی چوار تەقینەوەش لە شارەکە بیستران.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بۆ چەندین جار هەڕەشەی هێرشکردنە سەر حیزبوڵڵای لوبنانی سەر بە ئێرانی کردووە، سووڕانەوەی فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلیش بەسەر ئاسمانی بەیروتدا، وەک پەیامێکی ڕوونی ئیسرائیل لێکدەدرێتەوە بۆ دەستپێکردنی شەڕە چاوەڕوانکراوەکە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دەنگی فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی لە کفر کیلای لوبنان دەبیسترێت کە بە ژێرخانی حیزبوڵڵا دادەنرێت و لە چوار شوێنەوە دەنگی تەقینەوە بیستراوە. تاوەکو ئێستا حیزبوڵڵا وەڵامی نەبووە.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: حیزبوڵڵا وەڵامی ئەم پێشێلکردنەی سەروەریی ئاسمانی لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە دەداتەوە بەوەی لە کاتی گوتاری نەسڕوڵڵا، تەلئەڤیڤ فڕۆکەی ناردە ئاسمانی وڵاتەکەیان کە حیزبوڵڵا بە کردەوەیەکی "ئیستفزاز"ـی ناودەبات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ هەڕەشە لە ئێران دەکات؛ لە ئامادەباشیداین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: دڵنیاین لە سەرکەوتنی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر"
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پشتگیریی ئیسرائیل ناکەم بۆ داگیرکردنی غەززە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: لە غەززە زیاتر لە 100 منداڵ لە برسان مردوون