
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی چوار کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دەستگیر کران و دەرکەوت سەر بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقین، بەڵام دوای هەڕەشەکانی ئەو گرووپە چەکدارییە تۆمەتبارانی هێرشەکە ئازاد کراون.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە بە مووشەک هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێیدا جێگیر کراوە، لە ئەنجامیشدا پێنج سەربازی ئەمریکی برینداربوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاڤا نیوزی گوت، هێزە ئەمنییەکان دوای لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەدی پێ کراوە، بۆیان دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلەکە و ئەوانەی مووشەکەکانیان ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد کردووە، سەر بە حیزبوڵڵای عێراقین و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
لەلایەکی دیکەوە: "دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان و لەژێر هەڕەشەی حیزبوڵڵادا، تۆمەتبارانی هێرشەکە ئازادکراون، بەڵام بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزایەتییەکان و بەهۆی ئەوەی هێرشەکە لە سنووری دەسەڵاتی ئەواندا بووە، ئێستا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی لیوای 57ـی حەشدی ئەلجغایفە دەستپێکردووە کە هێزێکی عەشایەری ئەنبارن"، سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمنی بۆ ئاڤا نیوز وای گوت.
باکگراوند: 30ـی تەمموزی ئەمساڵ حیزبوڵڵای عێراقی بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی ئەمریکادا، چوار ئەندامیان لە بابل کوژراون لەکاتێکدا سەرقاڵى ئەزموونکردنى تەکنەلۆژیاى نوێی درۆنى چاودێری بوون، لە کاردانەوەی ئەو هێرشەشدا 5ـی ئەم مانگە بنکەی عەین ئەسەد بۆردوومان کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
20ـەمین خولی پەیمانگەی کادیرانی پارتی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەم پارتی: ئەحمەد تورک چارەسەری تیشک بۆ شێرپەنجە وەردەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هێنانی کرێکار لە پێنج وڵاتەوە قەدەغە دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی لوتکەی عەرەبی و هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەدواداچوون بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵکی هاووڵاتیانی لە دیمەشق دەکات
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقاڕ بەهۆی سەختی ژیان دەیان گەنج تووشی نەخۆشی دەبن