فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە و کێشەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 2003 تا 2012، بەڵام ئێستا سەری هەڵداوەتەوە. هاونیشتمانییان داوا لە ئاڤا دەکەن بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات.
وێنە گەورەکە: ژمارەیەک هاونیشتمانی لە مەخمورەوە پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە، دەڵێن ئێمە لە گەڕەکی شەهیدانین، پارچەیەک زەوی لە بەرامبەر ماڵەکانمان هەیە و بۆ سەوزایی تەرخان کراوە و زەویی شارەوانییە، ئێمەش باخچەمان لەسەر دروست کردووە، ئێستا ئەو زەوییانە کراونەتە زەوی نیشتەجێبوون، پارچە پارچە کراون و بەسەر خەڵکی دیکە دابەشکراون و دراونەتە بەرپرسانی ئیداری مەخموور.
لێدوانی فەرمی: لەسەر ئەم کێشەیە ئەندازیار زیرەک حەسەن، بەڕێوەبەری شارەوانیی مەخمور بە ئاڤای گوت: ئەو زەوییە موڵکی شارەوانییە و لە نەخشە بۆ سەوزایی دانەنراوە، دابەشکردنی زەوییەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 2003 تا 2012، هەر کەسێک لە دانیشتووانی ئەو کۆڵانە پارچەیەک زەوی پێدراوە، پارچە زەوییەکانی دیکەش کە ماونەتەوە، بەپێی یاسا و ڕێنمایی بەسەر خەڵکی شایستەی خەڵکی مەخمور دابەشکراون.
بەڕێوەبەری شارەوانی مەخمور دەڵێت، بە سوود وەرگرتن لە بڕیاری پارێزگای هەولێر بۆ ڕێگە پێدان بە دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندووقی، "ئێمەش ڕێگەمان داوە خاوەنی ئەو پارچە زەوییانە خانوو لەسەر زەوییەکانیان دروست بکەن، دانیشتوانی کۆڵانەکەش کە هەر یەکێکیان پارچەیەک زەوی پێدراوە ڕێگری دەکەن و داوا دەکەن زەوی زیاتریان پێبدرێت، ئێمەش ڕێگە بەمە نادەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات