فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
گوندێکی ناحیەی پیرەمەگروون کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە و کێشەکەیان تەنیا بە 51 ملیۆن دینار چارەسەر دەکرێت، بەڵام پارێزگاری سلێمانی ئامادە نیە ئەو پارەیە خەرج بکات.
وێنە گەورەکە: دانیشتوانی گوندی حاجییان لە شارۆچکەی پیرەمەگروونی سلێمانی کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە، دەڵێن، چوار ساڵە خەریكی مامەڵە و نووسراوین كەچی لایەنی پەیوەندیدار ئامادە نییە بیرێكمان بۆ لێ بدات و لەو بێ ئاوییە ڕزگارمان بكات.
لێدوانی فەرمی: هاوڕێ سوورە كە دانیشتووی گوندەكەیە دەڵێت: هەموو مامەڵەیەكمان كردووە و ڕەزامەندیی لێدانی بیرمان وەگرتووە و تەنیا ئەوەی ماوە كە پارەكە تەرخان بكرێت كە بڕەكەی 51 ملیۆن دینارە، بەڵام پارێزگاری سلێمانی ئامادە نییە پارەكەمان بۆ دابین بكات.
- خەڵكی گوندەكە بە تانكەر ئاو دەهێنن و مەڕ و ماڵاتێكی زۆریشیان هەیە و لە بێ ئاوییدا پەكیان كەوتووە، ماڵەكان بیری ئاویان هەیە، بەڵام لە مانگی شەشەوە ئیتر ئاوی بیرەكان وشك دەكەن، ئەو ئاوەشی كە بە تانكەر دەیهێنن بە كەڵكی خواردنەوە نایێت و ناچار ئاوی دەبە دەكڕن.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا میدیا پەیوەندی بە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانییەوە كرد، ئەو ڕایگەیاند، "نووسراومان بۆ وەزارەتی شارەوانی كردووە و دەبێت وەزارەتی شارەوانی لەڕێگەی وەزارەتی داراییەوە پارەكە تەرخان بكات".
هاوکات، پارێزگاری سلێمانی لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە بەڵێن بە دانیشتووانی گوندەكە دەدات بەدواداچوون بۆ بابەتەكە بكات و گوتی: ئەگەر بودجەمان بەردەست بێت داخڵی بودجەی خۆمانی دەكەین.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەم بابەتە بەڵێنی دا بەدواداچوونی ورد بۆ وەڵامی نووسراوەكە بكات و گوتیشی، "لە ئەنجامەكەی ئاگادارتان دەكەمەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت