
وێنەی بۆردومانێكی ئیسرائیل.. سەرچاوە: جەزیرە
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ئاسایشیی لوبنان ڕایگەیاند: لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمڕۆدا بەرپرسێکی حیزبوڵڵا بە سەختی بریندار بووە.
چیرۆکی سەرەکیی: دوای ئەوەی چەند ڕۆژێکە ئیسرائیل دەستی کردووە بە زنجیرەیەک هێرش لە دژی سەرکردە و بەرپرسەکانی حەماس و حیزبوڵڵا لە لوبنان و فەڵەستین، ئەمڕۆش هێرشی کردووەتە سەر دوو ئامانج لە لوبنان و بریندار و کوژراو هەن.
هێرشێکیان لە نزیکی سنووری لوبنان و ئیسرائیل بووە، ئۆتۆمبێلێكی بەرپرسێکی حیزبوڵڵا بە ئامانج گیراوە، بەرپرسەکە بە سەختیی بریندار بووە؛ بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی نەتەوەیی لوبنانیش لە گوندی تەیر حەرفا، لە ڕۆژئاوای لوبنان، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر ماڵێک، دوو کەس بە سەختی بریندار بوون.
حیزبوڵڵا ڕایگەیاند دوو لەچەکدارەکانیان بە دەستی ئیسرائیل کوژراون، بەڵام دیارییان نەکرد کێن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوە ئاسایشییە لوبنانییەکە گوتی "هێرشەکە بەرپرسێکی ناوخۆی حیزبوڵڵای لە شارۆچکەی بنت جبەیل بە ئامانج گرتووە و بە سەختی بریندار بووە".
لێدوانی لایەنی بەرامبەر: سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: "فڕۆکەیەکمان لە ناوچەی مارون ئەررەئس، لە باشووری بنت جبەیل، لە ئوتومبێلێکی داوە کە تیرۆریستێکی حیزبوڵڵای تێدا بووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران