
عەلی باقری، وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەكالەت
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران بەوەكالەت ڕایگەیاند "لەگەڵ ڕووسیا هاوكاریی تەواوەتیمان هەیە و دەمانەوێت ناوچەكە ئارام بێت".
وێنە گەورەکە: هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاتێکدایە، دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران، ئەو وڵاتە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات، هەڕەشەی ئێران و گرووپە چەکدارەکانیش مەترسی هەڵگیرسانی جەنگی لە ناوچەکە زیاد کردووە و وڵاتان داوا لە ئێران دەکەن ئەو هێرشە نەکات.
لێدوانی فەرمی: عەلی باقری، وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەكالەت ڕایگەیاند:" لەگەڵ حیزبوڵڵا ڕاستەخۆ هێرشدەكەینە سەر ئیسرائیل ئەگەر لە ڕێككەوتن و ئاگربەست لە كەرتی غەززە بكشێتەوە و ڕێگری بكات لە ئەنجامدانی ئاگربەست و گەڕانەوەی بارمتەكان".
زانیاریی زیاتر:"لەگەڵ ڕووسیا هەماهەنگییەكی گرنگ و بەرچاومان هەیە، دەمانەوێت ناوچەكە ئارام بێت و هیچ ئاڵۆزییەك نەمێنێت، بەڵام ئێمە ڕێز لە سەروەری خاكی خۆمان دەگرین و سەروەری ئێران بۆ گەلەكەی گرنگە و بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل ئیزن لەكەس وەرناگرین".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: پابەندین بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکەوێتە دەریایی سوورەوە