
داروپەردووی ڕووخاوی خانوو و باڵەخانەکانی غەززە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماس
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایدەگەیێنن، ئاگربەست دەستی پێ کردووە و تەواوی ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کۆتاییهات.
وێنە گەورەکە: دوای 10 مانگ لە بەردەوامبوونی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و گرووپی چەکداریی حەماس لە غەززە، لە ڕێکەوتی 15-08-2024 دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە و ئازدکردنی بارمتەکان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەستیان پێ کردووە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسانی ئەمنی بۆ دەستەی پەخشی ئیسرائیل ڕایانگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل بە گشتی لە غەززە کۆتاییان هاتووە.
بۆچی گرنگە: هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی یەکجاری لە غەززە بەردەوامە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا یەکلایی بکرێتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندرووستی لە غەززە، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا ژمارەی کوژراوانی غەززە 40 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، هاوکات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندوە، کۆی ژمارەی کوژراوانی سوپاکەی گەیشتووەتە نزیکەی 700 سەرباز.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران