
ئاڤا نیوز
به جێبهجێكردنی یاسای چاكسازی مووچەی 369 خانەنشینی پلەتایبهت هەموارکراوەتەوە، کە پێشتر وەکو ڕێزلێنان پلەکەیان پێدرابوو.
بۆچی گرنگە: ئەو کەسانە پێشتر بە پلەی ( دادوهر، پهرلهمانتار، وهزیر، بریكاری وهزیر، ڕاوێژكار و بەڕێوەبهری گشتی) مووچەیان وەرگرتووە، بەبێ ئەوەی ڕۆژێك لە ڕۆژان لەم پۆستانە خزمەتیان کردبێت.
زانیاریی تایبەت: ئەو 369 پلەتایبەتە ئێستا پلە و مووچەیان کەمکراوەتەوە و بە ناونیشانی ڕێزلێنانی پێشمەرگە مووچەیان پێدەدرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، لە کابینەی نۆدا پێداچوونەوە بە دۆسیەی 340 ههزار و 921 فهرمانبهردا كراوه.
لەو ژمارەیە هەزار و 545 دۆسیە خانەنشینی پلەتایبەت بوون، دوای وردبینیکردن دەرکەوتووە هەزار و 176 کەس بە فعلی پۆستەکەیان بینیوە ئینجا خانەنشین کراون، بەڵام 369 کەس پۆستەکەیان نەبووە، بۆیە پلەکەیان لێوەرگیراوەتەوە و پلەی ڕێزلێنانی پێشمەرگەیان پێدراوە.
باکگراوند: لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی، مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی پلەباڵا لە 80% بۆ 50% کەمکراوەتەوە. بەگشتیی زۆربەی وەزیر و پەرلەمانتارە خانەنشینەكان بەراورد بە پێشتر هەر یەكەیان بڕی 4 ملیۆن و 738 هەزار دیناریان لێ كەمکراوەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان ڕەخنە لە حکومەتی عێراق دەگیرێت
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا بە گەورەترین هێرشی درۆنی کیێڤی کردە ئامانج
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە سۆران شوشتنگەکان ناچار دەکرێن سیستمی ڕیسایکلین بەکاربهێنن
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئاڤا: لە هێرشەکەی هەولێر هیچ زیانێکمان پێنەگەیشتووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بەشێک لە شارەکانی عێراق نرخی سەهۆڵ سێ هێندە بەرزبووەتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مایکرۆسۆفت لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دێتە ناو بواری پزیشکییەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
زاخۆ و شارێكی بەناوبانگی ئەمریكا بوونە دەستەخوشک
2 تەممووز
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
2 تەممووز
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 تەممووز
- بزنس
- 3 تەممووز
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە