پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
- بزنس
- 3 تەممووز

دیمەنی کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، پێویستە بەپەلە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بۆری عێراق - تورکیاوە دەست پێبکاتەوە، چونکە داخستنی زیانی بە سێ کۆمپانیای ئەمریکی گەیاندووە و ئەمەش "قەبووڵنەکراوە".
وێنە گەورەکە: سەرەڕای پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر نەبووە، ئەمەش ئەمریکای نیگەران کردووە.
لێدوانی فەرمی: تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بە"ئاڤا میدیا" ڕایگەیاند، "زۆر گرنگە حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بەپەلە کاربکەن بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا. بازرگانیی سێ کۆمپانیای ئەمریکی ڕاستەوخۆ زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی داخستنی بۆرییەکەوە. ئەمە قەبووڵنەکراوە. ئێمە چەندین جار داوامان لە هەموو لایەنەکان کردووە کێشەکانیان چارەسەر بکەن و دواخستنی پرسەکە قەبووڵ ناکەین."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی وتەبێژەکە، داخستنی بۆرییەکە جگە لە پەکخستنی گەشەی ئابووریی عێراق و لاوازکردنی بەرژەوەندیی کۆمپانیا ئەمریکییەکان، یارمەتیدەر بووە بۆ زیادبوونی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا. لەمبارەیەوە وتی: "پێویستە ئەم پرسە چارەسەر بکرێت، ئەویش بە زووترین کات."
"بۆرییەکە ڕێڕەوێکی جێگرەوەی گرنگ بۆ گەیاندنی نەوت بە بازاڕەکانی جیهان دابین دەکات، کە سوودی بۆ ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها بۆ ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانەش کە لەوێ کار دەکەن. کردنەوەی ئەم بۆرییە لە بەرژەوەندیی ئەمریکا، هەرێمی کوردستان، عێراقی فیدراڵ و تەواوی ناوچەکەدایە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی شەش لە پڕۆژەی ڕووناکیی هاوبەشانی سلێمانی کەمترین پارەیان داوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی 11 جار سوپاسی ترەمپ دەکات
19 ئاب
وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
19 ئاب
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و تەیف سامی دەستیپێکرد
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مەرجەكانی ناردنی مووچەی مانگی شەش بڵاو دەكاتەوە