مانگی شەش لە پڕۆژەی ڕووناکیی هاوبەشانی سلێمانی کەمترین پارەیان داوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی شاری سلێمانی - لۆگۆی پرۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
داتاکانی تیمی پڕۆژەی ڕووناکی دەریدەخەن، نیوەی هاوبەشانی ماڵان لە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ مانگی شەش کەمترین پارەیان بۆ گەڕاوەتەوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئامانجەکە ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی 2026 هەموو کوردستان ببێتە خاوەنی کارەبای بەردەوام.
لێدوانی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤا میدیایان وت، پسووڵەی مانگی شەش بۆ هاوبەشانی ماڵان و شوێنە بازرگانییەکان دابەشکراوە، دەرکەوتووە هاونیشتمانیان کەمترین پارە دەدەن، بە تایبەت لە سلێمانی هاونیشتمانیان کەمترین پارەیان بۆ گەڕاوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، نیوەی هاونیشتمانیان و شوێنە بازرگانییەکان بۆ مانگی شەش لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە 28 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە، هاوکات کەمتر لە 63 هەزار بۆ شوێنە بازرگانییەکان گەڕاوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕی پسووڵەی پارەی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەولێر بۆ ماڵان بە گشتی 29 هەزار و شوێنە بازرگانیەکانیش 70 هەزار دینار گەڕاوەتەوە، لە سلێمانیش پسووڵەی ماڵان بە گشتی 16 هەزار دینار و شوێنە بازرگانییەکانیش 69 هەزار دینار گەڕاوەتەوە، لە پارێزگای دهۆکیش پسووڵەی ماڵان بە گشتی 25 هەزار دینار، شوێنە بازرگانییەکانیش 46 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان، دوو ملیۆن 722 هەزار و 500 هاونیشتمانی لە پڕۆژەکە سوودمەندن کە دەکاتە 40%ـی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، هاوکات 103 هەزار شوێنی بازرگانیش سوومەندن، ئەمەش بەم شێوەیە دابەش بوون:
- لە پارێزگای هەولێر یەک ملیۆن 458 هەزار هاونیشتمانی و 51 هەزار شوێنی بازرگانی سوودمەند بوونە.
- لە پارێزگای سلێمانی 976 هەزار و 500 هاووڵاتی و 38 هەزار شوێنی بازرگانی سوومەند بوونە.
- لە پارێزگای دهۆکیش 288 هەزار هاووڵاتی و 14 هەزار شوێنی بازرگانی سوومەند بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەکەی شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆتاییهات
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
پەیامی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبارەی مووچە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی 11 جار سوپاسی ترەمپ دەکات
19 ئاب
وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
19 ئاب
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەکەی شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆتاییهات
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
پەیامی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبارەی مووچە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پلانی داگیرکردنی غەززە پەسەند دەکات