گەنجێک باڵاترین پۆستی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەردەگرێت

شەیری بکە لە:
گەنجێک باڵاترین پۆستی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەردەگرێت

ئیبراهیم عەبدولمەلیک عولەبی، پارێزەر و کارمەندی وەزارەتی دەرەوەی سووریا

ئاڤا نیوز

سەرۆکی سووریا واژۆی لەسەر مەرسوومێکی کۆماری کرد بۆ دیاریکردنی گەنجێکی وڵاتەکەی کە لە سییەکانی تەمەنی دایە و بووە نێردەی هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

وێنە گەورەکە: پێشتر و بۆ ماوەی 14 ساڵ، بەشار جەعفەر نێردەی هەمیشەیی سووریا بوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕۆڵێکی دیاری هەبوو لە هێشتنەوەی دەسەڵاتەکەی ئەسەد لە ئاستی نێودەوڵەتی، ئەم پۆستەش کە هاوتای باڵیۆزە گوزارشت لە هەڵوێست و داواکارییە فەرمییەکانی سووریا لە ئاستی نێودەوڵەتی دەکات، بە نوێنەرایەتیی سووریاش بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووکان دەکات.

نوسراوی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ڕۆژی سێشەممە مەرسوومێکی کۆماری دەرکرد و ئیبراهیم عەبدولمەلیک عولەبی، پارێزەر و کارمەندی وەزارەتی دەرەوەی سووریای وەک نێردەی هەمیشەیی وڵاتەکەی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دیاریکرد.

سیڤی ئیبراهیم عەبدولمەلیک:

- لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە لەدایکبووە و ئێستا لە سییەکانی تەمەنی دایە.

- دەستپێکی خوێندنی لە قوتابخانەی مەلیک فەیسەڵ لە ڕیاز بووە.

- هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانی و ئەڵمانییە.

- یەکێکە لە دیارترین پارێزەرە گەنجەکان لەبواری داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ.

- بەکالۆریۆس و ماستەری لە یاسا لە زانکۆی مانچستەری بەریتانی بەدەستهێناوە.

- ماستەرێکی دیکەی لەبواری سیاسەتە گشتییەکان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بەدەستهێناوە.

- پێشتر لە نووسینگەی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کاریکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ