
ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیامی پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دووپاتدەکاتەوە و بەڵێن دەدات ڕێگری لە هەر هێرشێک بکەن بکرێتە سەری. لەبارەی گفتوگۆکانی ئیسرائیل و حەماسیش دەڵێت كۆتا دەرفەتە بۆ ئاگربەست و ڕزگاربوونی دیلەكان.
وێنە گەورەكە: نۆیەم جارە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی شەڕی غەززە سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ئامانجیشی ڕاگەیاندنی ئاگربەستە لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا. ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە ئەم هەفتەیە گەڕێکی دیکەی گفتوگۆ لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا لە قەتەر بكرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل لە تێلئەڤیڤ، لەبارەی ئەگەری هێرشی ئێران لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە ڕایگەیاند، هەوڵی یەکلاکەرەوەیان هەیە بۆ بڵاوەپێکردنی هێز و ڕێگریکردن لە هەر هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی گفتوگۆکانی حەماس و ئیسرائیل بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست گوتی: "ئامانجمان ڕزگارکردنی دیلەکانە، دەبێت هەمووان ڕازی بن بەو ڕێککەوتنەی پێشنیارکراوە و ڕەتی نەکەنەوە. كاتی ئەوەهاتووە ئاگربەست بكەین و ڕەنگە ئەمە دوا دەرفەت بێت بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن و ئازادكردنی دیلەكان".
بۆچونی لایەنی بەرامبەر: ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل گوتی: ”سوپاسی پشتیوانی ئەمریكا دەكەین بۆ وڵاتەكەمان، هیچ بابەتێك لەوە گرنگتر نییە دیلەكان بگەڕێنەوە، مافی خۆشمانە بەرگری لە خۆمان بكەین".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران